ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. خوێندکارێکی کورد پاش ٦ساڵ زیندانی چاوەڕوانی لەسێدارەدانە

sharpress.net

262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/03/2019‌

شارپرێس:
خوێندکاریکی کورد پاش ٦ساڵ زیندانی لە چاوەڕوانی سزای لەسێدارەدان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی کوردپا بڵاویکردووەتەوە "سابیر شێخ عەبدوڵلا، کوڕی مستەفا و خوێندکاری پێشوی کارناسی باڵای زانکۆی عەلامەی یەکسانی شاری تاران، لەگەڵ مەترسی بەڕێوەچوونی سزای لە سێدارەدان، لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ، بەرەڕوویە.

ئەو زیندانییە کوردە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە ، لە زیندان دایە و ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ دیاکۆ ڕەسووڵزادە، دووبارە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ دادگایی و جارێکی دیکە بە سزای لەسێدارەدان سزا دران.

سابیر شێخ عەبدوڵلا، حوسێن عۆسمانی و دیاکۆ ڕەسووڵزادە، مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١١ لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، ناوەڕاستی مانگی شوباتی  ساڵی  ٢٠١٣، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، بە سەرۆکایەتی دادوەر "ئەحمەد جەوادی کیا" بە تۆمەتی "ئەنجامدانی تەقینەوە" و " ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران" بە سزای لەسێدارەدان سزادرا.

ماوەیەک پێش ئێستا یەکێک لە هاوڕێ خوێندکارەکانی سابیر شێخ عەبدوڵڵا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاندوە  "دۆسیەی سابیر شێخ عەبدوڵڵا کەوتە ژێر دەستی وەزیری ئیتلاعات و راستەوخۆ بووە قوربانیی ئەو ناوەندە ئەمنییەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ئەوەش لە کاتێکدایە کە سابیر لەو تەقینەوەیە ئاگاداریش نەبووە".

پێشتر، کەس و کاری ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری مەهاباد رایانگەیاندووە، کە کوڕەکانیان لە ماوەی دەستبەسەریدا لە گرتنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، بە مەبەستی وەرگرتنی "دانپێدانانی تەلەفزیۆنی"، بە توندترین شێوە ئەشکەنجە دراوە.
هـ ـ ب




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved