ئەڵمانیا بڕی ملیارێک و نیو هاوکاری مرۆڤدۆستانە بۆ سوریا تەرخان دەکات

sharpress.net

229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/03/2019‌

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایدەگەێنێت "بەپێی ڕێککەوتنە بەدەستهاتووەکان لە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی کۆکردنەوەی یارمەتییەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی سوریا لە بڕۆکسێلدا ڕایگەیاند، بەرلین دەیەوێت 1.63ملیار دۆلار وەکو یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی سوریا تەرخان بکات.

ئاژانسی ئیسپۆتینگ لەسەر زاری هایکۆ ماکس وزیری دەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندوە "پاش هەشت ساڵ شەڕو ئاڵۆزی، دۆخی سوریا چیدی سەردێڕی هەواڵەکانی ڕۆژ نییە، بەڵام خەم و مەینەتییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە هێشتا هەر ماوە".

هایکۆ ماکس ئاماژەی بەوەداوە "گۆڕانکارییەکان لە ئیدلب نیگەرانی توندی ئێمەی لێکەوتووەتەوە و دەبێت هەر جۆرێک بێت، هەوڵە توندوتیژ ئاساکان لەم وڵاتە کۆتایی پێبهێنرێت".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی وتوە "تا ئەوکاتەی کە لە سوریا هەلومەرجی سەقامگیریی وئارامی بەدی نەیەت - نابێت وڵاتان هەوڵی گەڕانەوەی کۆچبەرانی ئەم وڵاتە بدەنەوە و دەبێت پشتیوانی لەوان بکەن".

ئەو وەزیرە ئەڵمانییە وتوشیەتی "لەبەر‌ ئەمەیە کە ئەڵمانیا لە کۆنفڕانسی ئەمساڵیدا لە بڕۆکسێل، 1.63ملیارد دۆلاری بۆ ئاوەدانی و سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی ئەم وڵاتە لێقەوماوە تەرخانکردووە".

وەرگێڕان.....یاسین نادر




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved