سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران: گۆڕانکاری گەورە پاش سەردانی ڕۆحانی بۆ عێراق لە ئارادایە

جیهان

14/03/2019‌ 423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران لەبارەی دوا سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقدا وتی، دەتوانم هەواڵ لە هەندێک ئامانجی گەوەرەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتەکەمان و وڵاتی عێراقدا بدەم و شکستی سیاسەتی سزادانەکانی ئەمریکاش وەختە لە بەرژەوەندی ئێران مسۆگەر دەبێت.

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران کە هاوڕێیەتی سەردانی ڕۆحانی بۆ وڵاتی عێراق کردبوو، لەبارەی ئامانجەکانی ئەم سەردانەش هەروەها دەڵێت،
 " بەو ڕێکەوتنانەی لەگەڵ عێراقدا واژوومان کردووە - بەو پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیانەی ئێران لەگەڵ عێراق و هەندێک دراوسێی تری وەکوو تورکیاو، ئازەربایجان، ئەفغانستان و... دەیبینین، دەتوانم هەواڵی پەیوەندیەکی پێشکەوتوو لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئەم وڵاتانەدا لە بەرژەوەندی وڵاتەکەمان بدەم.

ناسری هیمەتی، وتیشی - شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە کردەوەدا وەختە جێبەجێ دەبێت و ئاسەواری ئەویش لە گۆڕانی پێکهاتەی بازرگانی ئێران وا دەبینین، کە توانراوە هەوڵە نەزۆکەکانی ئەم وڵاتە تا ڕادەیەکی باش شکست پێ بێنین.

ئاماژەی بەوەشدا، لابردنی مامەڵەکردنی دۆلار لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانیتر - یەکێک لە ئەنجامە گرنگ و ستراتیژییە نوێیە بازرگانییەکانی ئێران بووە، کە بەو پێیەش ئێران توانیوێتی بازرگانیکردنی سەرکەوتوانەی بەردەوامی پێبدات.

هیمەتی لە کۆتاییشدا جەختیکردەوە- ئێستاکە ئێمە دەبێت چیدی لە نێوخۆی وڵاتەکەشمان پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی جیاواز لە نەوت و هەناردەکردنی بکەین، بەو پێیەی کە ناتوانین نەوتی خاوی پێویستی وڵاتەکەمان بۆ بازاڕەکانی دونیا هەناردە بکەین، کە ئاوا  پشتیوانییەک دەتوانێت ئەنجامی شکستی سزاکانی سەر وڵاتەکەمانی بەدوادا بێت.

وەرگێڕان...یاسین نادر
هـ ـ ب