یەكەم لێدوانی مۆرینیۆ لەسەر گەڕانەوەی زەیدان بۆ ریاڵ مەدرید

وەرزش

15/03/2019‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆزێ‌ مۆرینیۆی پرتوگالی‌و راهێنەری پێشووی مانچستەر یونایتید، قسەی لەسەر گەڕانەوەی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید كرد.

خۆزێ‌ مۆرینیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، زەیدان یەكێكە لەباشترین راهێنەرەكان بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بۆیە دڵخۆشم بەگەڕانەوەی بۆ ئەو یانە مەدریدییە.

لەبارەی ئەوەی خۆی خواستی ئەوەی هەبووە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو راهێنەرە پرتوگالییە رایگەیاند، كە هرگیز بیری لەوە نەكردووەتەوە بگەڕێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید.

هەفتەی رابردوو دوای نۆ مانگ لەوازهێنان لەراهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید، زەیدان گەڕایەوە بۆ ئەو یانە مەدریدییەو دەستبەكاربووەوە.

هـ ـ ح