دۆزینەوەی مۆمیایەكی ١٥٠٠ ساڵی.. پێڵاوەكانی زانایانی سەرسام كردووە

sharpress.net

7930 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/03/2019‌

شارپرێس:
لەم دواییانەدا زانا شوێنەوارناسەكان ئاشكرایان كرد، كە لەناو یەكێك لەئەشكەوتەكانی ناوچەی شاخاوی "ئەڵتای" لەمەنگۆلیا ، مۆمیایەكیان دۆزیوەتەوە، كە تەمەنی ١٥٠٠ ساڵ دەبێت .

بەگوێرەی پێگەی "زە ئەبوش تایمز" ، ئەو بەشەی لە مۆمیاكە ماوەتەوە و بەجلوبەرگیكی درووستكراو لە جاو  پێچراوەتەوە ، بۆ دانیشتوانی ئاسیای ناوەراست شتیكی تازەیە.

شوخباتار ، توێژەر لەمۆزەخانەی " خوفد" لە مەنگۆلیا روونیكردووەتەوە، كە ئەو مۆمیایە هی كەسێكی بژاردە و خانەدان نییە ، بەڵكو  زۆرتر رێی تیدەچێت ئافرەتێك بێت ، بەهۆی ئەوەی لەناو گۆرەكەیدا هیچ تیرو كەوانێكی تێدا نەبووە .

باسی لەوەش كردووە، پرۆسەی لێكردنەوەی جلەكان لە مۆمیاكە زۆر بەوردی بەڕێوەدەچێت ، بەتەواوبوونی لیكردنەوەی جلەكان ، زاناكان زۆر باشتر دەتوانن رەگەزی مۆمیاكە دیاری بكەن .

لەو چوارچێوەیەدا ئەو كەسانەی قسەیان لەسەر وێنەی مۆمیاكە كردووە ، وتوویانە هەندێك گومانی رەوا هەیە لەسەری ، چونكە پیڵاوەكانی زیاتر لە "ئادیداس"ی ئەو چەرخە دەچێت.

لەلایەكی ترەوە ، تویژەران پاشماوەی ئەسپ‌و هەندێك شتی تری وەك تیرو كەوان‌و جڵەوی ئەسپیان لەلای دۆزیوەتەوە ، كە گریمانەكان بۆ ئەوە دەچن، ئەو ئاژەڵە وەك قوربانی بۆی پێشكەش كرابێت .

بەپشتبەستن بەو ئاماژانەی دەركەوتوون ، توێژەران دەڵێن مێژووی مۆمیاكە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زاین .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved