گوگڵ هەڵەی كردووە.. یوسرا تەمەنی راستەقینەی خۆی ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

15/03/2019‌ 993 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یوسرای هونەرمەندی میسری رایگەیاند، كە گوگڵ لەتۆماركردنی ساڵی لەدایكبوونی هەڵەی كردووەو راستییەكەشی ئاشكراكرد.

یوسرا رایگەیاند، ساڵی لەدایكبوونی 1955 نەك 1951 وەك ئەوەی گۆگڵ لەپرۆفایلەكەی نووسیویەتی‌و بڵاویكردووەتەوە.


یوسرا ئێستا تەمەنی 64 ساڵەو باسی لەوەش كردووە، كە شانازی بەو تەمەنەیەوە دەكات‌و شەرمیش ناكات لەباسكردنی راستییەكان.

بەم دوایانە ئەو هونەرمەندە ساڵیادی لەدایكبوونی كردەوە، كە لە 10 ئازار لەدایكبووەو بەو بۆنەیەشەوە باسی ساڵی لەدایكبوونەكەی كردووە.

هـ ـ ح