شارپرێس: كۆمپانیای "تۆیۆتا"ی ژاپۆنی تەكنەلۆژیایەكی نوێ بەكاردەهێنێت، بۆ ئەوەی رێگری لەدزینی ئۆتۆمبیلەكانی بكات. كۆمپانیا ژاپۆنییەكە لەرێگەی گازی فرمێسكرێژەوە دەیەوێت ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئۆتۆمبیلە نوێیە بەرهەمهێنراوەكانی زیاد بكات. ئەو تایبەتمەندییەی كۆمپانیای "تۆیۆتا" لەكاتێكدا كاردەكات، كە ئۆتۆمبیلەكە بدزرێت، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بتوانرێت هەوڵی دزییەكە شكستپێبهێنرێت. هەروەها سیستەمەكە لەوكاتەدا كاردەكات، كە خاوەنەكەی لەرێگەی كۆنتڕۆڵەكەیەوە پەیام بۆ ئۆتۆمبیلەكە بنێرێت، دوای ئەوەی دڵنیابووەوە ئۆتۆمبیلەكەی لێدزراوە. هـ ـ ح