سلاف فواخرجی وردەكاری هەوڵەكان بۆ كوشتنی ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

15/03/2019‌ 898 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی سوری سلاف فواخرجی، هەوادارانی سەرسامكرد، كاتێك باسی لەهەوڵی كوشتنی لە سودان كرد.

سلاف لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی باسی لەوە كردووە، لەمیانی بەشداری لەئاهەنگێكی رێزلێنان، لەساڵی 2013 لەخەرتوومی پایتەختی سودان هەوڵی كوشتنی دراوە.

لەبارەی ئەو كەسەی هەوڵی كوشتنەكەی داوە ئاشكرایكرد، كەسێكی ئۆپۆزسیۆن بووەو سەرەتا هەوڵی رفاندنی داوەو دواتر هەوڵی كوشتنی داوە، كە دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

ئەو هونەرمەندە باسی لەكێشەكانی لەگەڵ هونەرمەندی سوری ئەساڵە نەسریش كردووەو جەختیكردووەتەوە، كێشەی كەسی لەنێوانیان هەیەو قسەیان بەیەك وتووە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی بخاتەڕوو.

هـ ـ ح