هەیفا وەهبی راستی وەڵامدانەوەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

15/03/2019‌ 1095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر"، لێدوانێكی هەیفا وەهبی گۆرانیبێژی لوبنانی بڵاوكرایەوە، كە گوایە وەڵامی ئەفیخای ئادرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیلی داوەتەوە.

بەپێی لێدوانەكە هەیفا وەهبی ، لەوەڵامەكەیدا بە ئادرعی وتووە، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری "حزب الله"ی لوبنانی، بەڵێنی پێداوە لەرۆژی لەدایكبوونی سەری وتەبێژی سوپای ئیسرائیلی بەدیاری بۆ دەهێنێت.

بەڵام لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو لێدوانە، فاتمە داوودی راگەیەندكار پشتراستیكردەوە، كە ئەو لێدوانە راستی نییەو ئەو ئەژمارەشی لێدوانەكەی بڵاوكردووەتەوە ساختەیەو هی هەیفا وەهبی نییە.

پێشتر وتەبێژی سوپای ئیسرائیل پەیامێكی لەرۆژی لەدایكبوونی هەیفا وەهبی پەیامێكی ئاراستەی ئەو گۆرانیبێژە كردو رایگەیاند، لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانی پشتگیری دەكرێت.

هـ ـ ح