یەكەم گرێبەستی زەیدان بۆ یانەی ریاڵ مەدرید

وەرزش

15/03/2019‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید، ئەنجامدانی گرێبەستی لەگەڵ بەرگریكاری بەرازیلی‌و یانەی پۆرتۆی پرتوگالی "ئیدر میلیتاو" راگەیاند.

یانەی ریاڵ مەدرید بە گرێبەستێكی شەش ساڵەو بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ ئەو گرێبەستەی لەگەڵ ئەو بەرگریكارەی بەرازیل ئەنجامداوە.

بەپێی میدیاكانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر داوای زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری نوێی ئەو گرێبەستەی ئەنجامداوە، ئەوەش دەبێتە یەكەم گرێبەستی ئەو راهێنەرە.

ئەو یاریزانە تەمەنی 21 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە زەیدانیش گرێبەستی لەگەڵ واژووكردووە.

هـ ـ ح