"ئامێری تۆپی پێ‌".. فێردیناند وەسفی رۆناڵدۆ دەكات

وەرزش

15/03/2019‌ 1034 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ریۆ فێردیناندی بەرگریكاری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلیتەراو یانەی مانچستەر یونایتید، وەسفی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی كرد.

ئەو بەرگریكارە رۆناڵدۆی بە "ئامێری تۆپی پێ‌" وەسفكرد، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، بەتایبەتی لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ئەو بەرگیركارە هەروەها رایگەیاندووە، رۆناڵدۆ تەواوی ژمارە پێوانەییەكانی شكاندووە، كە لەتۆماركردنی سێ‌ گۆڵی هاتریك ژمارەی لیۆنێل میسی یەكسانكردووەتەوە.

رۆناڵدۆ لەدواین یاری یۆڤانتۆس لەبەرانبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید، ئاستێكی بەرزی تۆماركردو سێ‌ گۆڵی لەو یانە مەدریدییە تۆماركرد.

هـ ـ ح