كوشتنی سەركردەی یەكێك لەمەترسیدارترین گروپە مافیاكان

sharpress.net

1145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/03/2019‌

شارپرێس:
لەشاری نیۆیۆرك، فرانك كالی، سەرۆكی خانەوادەی "گامبینۆ" كوژرا، كە سەرۆكی گەورەترین گروپی مافیاییە لەئەمریكا.

كاڵی بەرەگەز ئیتالییەو بەهۆی تەقەكردن لێی لەدەرەوەی خانووەكەی كوژراوە، كە تەمەنی 53 ساڵەو دوای تەقەكردن لێی رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو لەوێ‌ گیانی لەدەستداوە.

ناسنامەی ئەو كەسەی تەقەی كردووە، تائێستا ئاشكرانەكراوەو ئەوەش یەكەم رووداوی كوشتنی سەرۆك مافیاكانە لەنیۆریۆكی ئەمریكا لەدوای ساڵی 1985.

كالی لەرێگەی ئۆتۆمبیلێكەوە تەقەی لێكراوەو هۆكاری كوشتنەكەشی تائێستا رووننەكراوەتەوەو هێزەكانی پۆلیسیش دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە.

فرانك كالی لەدوای مردنی دۆمینیك سیفالۆ لەساڵی 2015 سەرۆكایەتی خانەوادەكەی‌و سەرۆك مافیاییەكەی وەرگرتووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved