موبارەك بەچی رستەیەك جۆرج بۆشی كوڕی بێزار دەكرد؟

sharpress.net

1581 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/03/2019‌

شارپرێس:
نووسەرو بیرمەندی سیاسی میسری "مستەفا فەقێ" دەڵێت: گێڕانەوەیەك هەیە نامەوێت باسی سەرچاوەكەی بكەم، ئەویش ئەوەیە سەرۆكی پێشووتری میسر محەمەد حوسنی موبارەك بەرستەیەكی دیاریكراو ئیستفزازی جۆرج بۆشی كوڕی دەكرد".

فەقێ لە كەناڵی ئاسمانی (ئێم بی سی میسر)ەوە وتی: لایەنی ئەمەریكی بایەخی بەپرسی دەسەڵانی پشتاو پشت نەدەدا لەسەردەمی موبارەك، بۆیە سەرۆكی پێشووتر بەمەبەست ئیستفزازی جۆرج بۆشی كوڕی دەكرد بەناردنی سڵاو بۆ باوكی لەگفتوگۆ تەلەفۆنیەكاندا.

ئەوەشی وت: گوێم لە گێرانەوەیەك بوو حەز ناكەم باسی سەرچاوەكەی بكەم، موبارەك لەپەیوەندی تەلەفۆنیدا ئیستفزازی جۆرج بۆشی كوڕی دەكردو پێی دەوت (سڵاو لەباوكت بكە)، ئەم رستەیەك زۆر جۆرج بۆشی ئازار دەدا بەمانای ئەوەی ناوبراو (منداڵ)ە، و موبارەكیش كەسێكی عیناد بوو، كاتێ زانی بەو قسەیە تێك دەچێ ئەویش هەموو جارێك دووبارەی دەكردەوە.

فەقێ هێمای بۆ ئەوەش كرد، گرنگێتی میسر بەلای ئەمەریكاوە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا گۆڕانكاری زۆری بەخۆیەوە بینی و لە ئاستێكی دیاریكراوو جێگیردا نەمایەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved