نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگری بەخۆوە دەبینێت

جیهان

15/03/2019‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگری بەخۆوە بینی، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 68.14 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ بە 58.61 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێگیربوونی نرخی نەوت پەیوەندی بە جێگیربوونی بەرهەمی ئەمریكاو وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك هەیە.

هـ ـ ح