قەڵەوی ئارەزووی سێكس-كردن لەپیاواندا كەمدەكاتەوە

sharpress.net

246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/03/2019‌

شارپرێس:
لێكولەران ئاماژە بەوە دەكەن، قەڵەوی گەورەترین كێشەكانی تەندروستی لە جیهانەو كێشەی تەندروستی وەك نەخۆشییەكانی دڵ، شەكرە، پەستانی خوێن، جەڵدە، پۆكانەوەی ئێسك و شێرپەنجەی سینگ وڕیخۆڵەی بەدوا دێت، جگە لەمانەش كاریگەری لەسەر سپێرمی پیاوانیشدا دەبێت.

بەوتەی لێكۆڵەرانی زانكۆی بافالۆی نیۆیۆرك، زیادبوونی كێش كاریگەری لەسەر هاوڕێكی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن (Testosterone) دەبێت و حەزی سیكسی پیاوان كەمدەكاتەوە. 

قەڵەویی هەروەها كاریگەریی لەسەر سوڕانی خوێن لەئەندامی نێرینەی پیاواندا دەبێت و هەر ئەو هۆكارەش كێشە بۆ پڕۆسەی سێكس دروست دەكات.

تیستۆستیرۆن هۆرمۆنێكی گرنگی پیاوانەیە، كە لەگەشەی ئەندامی نێرینەی پیاوان‌و بەهێزبوونی ئێسكیشدا هاوكارە.

ڕێژەی ئەو هۆرمۆنە لەكاتی قۆناغی پێگەیشتندا (باڵغبوون) زیاد دەبێت و لە سەرەتاكانی گەورە تەمەنیدا بەوپەڕی خۆی دەگات و پاشان بەزیادبوونی تەمەن، هێدی هێدی كەمتر دەبێتەوە.

چەوری زیادە لە ناوچەی ڕان و پێیەكانیشدا هۆكارێكە بۆ ئەوەی، كە پڕۆسەی دروستكردنی سپێرم بوەستێت.

ژمارەی كەمی سپێرم و كەمبوونەوەی جوڵەی سپێرمەكانیش دەتوانێت هۆكاری نەزۆكی لەپیاوانی بەدوادا بێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved