دزە بەوێنەیەكی ئەنجامی قۆناغی 8ی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان دەكرێت

جیهان

15/03/2019‌ 1405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دزە بەوێنەیەك كراوە، كە تێدا ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكان ئاشكراكراوە، ئەوەش بەچەند سەعاتێك لەپێش ئەنجامدانی تیروپشكەكە.

هەریەكە لەیانەكانی یۆڤانتۆس‌و بەرشەلۆنەو پۆرتۆو ئاساكس‌و مان سیتی‌و مان یونایتیدو تۆتنهام‌و لیڤەرپوڵ بۆ پۆناغی هەشت سەركەوتوون، كە ئەمڕۆ هەینی سەعات دوو تیروپشك بۆ بەریەككەوتنی یانەكان ئەنجامدەدرێت.

بەپێی ئەو وێنەیەی دزەی پێكراوە، لیڤەرپوڵ بەر ئایاكس ئەمستردام، یۆڤانتۆس بەر پۆرتۆو مانچستەر یونایتد بەر تۆتنهام هۆتسبێرو بەرشەلۆنەش بەر مانچستەر سیتی دەكەوێت.

ئەمە لەكاتێكدایە هێشتا تیروپشكەكە ئەنجامنەدراوەو هیچ سەرچاوەیەكی فەرمیش ئەو ئەنجامەی پشتراستنەكردووەتەوە، كە رەنگە بەو شێوەیە نەبێت.

هـ ـ ح