وردەكاری رووداوی تەقەكردن لە دوو مزگەوتی نیوزیلەندا

sharpress.net

2453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/03/2019‌

شارپرێس:
چل كەس لەدوو مزگەوت لەنیوزیلەندا كوژران‌و دەیانی تریش برینداربوون، ئەوەش لەئەنجامی تەقەكردن لەو كەسانەی لەناو مزگەوتەكەدا بوون.

رووداوی تەقەكردنەكان ئەمڕۆ هەینی لەدوو مزگەوتی كرایست چیرش لە نیوزیلەندا كراوەو بەهۆیەوە ئەو چل كەسە كوژراون‌و دەیان كەسی تریش برینداربوون.

بەپێی قسەی سەرۆك وەزیرانی نیوزیلەندا جاسیندا ئاردیرن، هێرشەكە هاوشێوەی نەبووە لەپێشتر لەوڵاتەكەی، كە ئاماری كوژراوەكانی بە 40 كەس راگەیاندو ئاشكراشیكرد، 20 كەسی تر برینداربوون.

هێرشی یەكێك لەمزگەوتەكان لەلایەن كەسێكی نەناسراو ئەنجامدراوە، كە جلوبەرگی سەربازی لەبەربووەو دوای ئەوەی دەرگای مزگەوتەكەی كردووەتەوە، لەكاتی نوێژ دەستی بەتەقەكردن لەنوێژخوێنان كردووە.

یەكێك لەمزگەوتەكان لەشەقامی دینز بووەو مزگەوتەكەی تریش لەشەقامی لینوود بووە، كە گوماندەكرێت پەیوەندیان پێكەوە هەبێت‌و بەهۆی رووداوەكەش چوار كەس گیراون، كە سێیان پیاوەو یەكێكی تریش ژنە.

هـ ـ ح




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved