هۆكاری ئەو رووداوە هاتووچۆیەی سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عێراق تێیدا گیانی لەدەستدا

عیراق

15/03/2019‌ 1592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عیزەت تۆفیق سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عێراق لەرووداوێكی هاتووچۆ لەهەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا.

رووداوەكە شەوی رابردوو لەرێگەی نێوان دهۆك هەولێر روویداوە، كە جگە لەگیانلەدەستدانی سەرۆكی دەستەی نەزاهە، چەند كەسێكی تریش بوونە قوربانی.


دووداوەكە لەرێگەی نێوان باعزرە – الشیخان لەسنووری پارێزگای دهۆك روویداوەو بەقسەی ئازاد تەها بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگاكە بەهۆی زۆری بارانبارینەوە ئەو رووداوە روویداوە.

هەر بەقسەی ئازاد تەها رووداوەكە پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتای تایبەت‌و تۆیۆتای سەربازی بووە، كە هەردوولا پابەندی رێنمایی نەبوون‌و بەخێرایی ئۆتۆمبیلەكەیان لێخوڕیوە.

هـ ـ ح

بەپەلە