بەهەماهەنگی ئەمریكا
هێزێكی تایبەتی دژەتیرۆری هەرێم بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی دوا مۆڵگەی داعش لەسوریا دەكەن

sharpress.net

5192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/03/2019‌

شارپرێس:
هێزێكی تایبەتی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی دوا مۆڵگەی داعش لەسوریا دەكەن‌و ئەمریكاش هەماهەنگی هێزەكە دەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، هێزەكە لەتیمێكی تایبەتی دژەتــیـــرۆر (CTG) ماوەی 12 رۆژە چوونەتە رۆژئاوای كوردستان، كە لەلایەن پۆلاد شێخ جەنگی تاڵەبانی سەرپەرشتی دەكرێن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هێزەكە بۆ هاوكاری و پشتیوانی   شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە چوونەتە رۆژئاوای كوردستان، ئەوەش بەهەماهەنگی هێزەكانی ئەمریكا، كە سەرۆكایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، ئەو هێزە بەشداری لەكۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەی باغۆز لەباكووری رۆژئاوای سوریا دەكەن، كە ماوەی ئەند رۆژێكە دەست بەو ئۆپەراسیۆنە كراوە.

باغۆز دواین مۆڵگەی داعش لەسوریاو چەند مانگێكە شەرڤانانی یەپەگە گەمارۆیانداوەو ژمارەیەكی زۆر لەچەكدارانی داعش‌و خانەوادەكانیان لەو ناوچەیە خۆیان حەشارداوە.

جاری یەكەم نییە هێزی دژەتیرۆر لەهەرێمی كوردستانەوە دەچێتە رۆژئاوای كوردستان‌و پێشتریش چەند جارێك بۆ ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێكی تایبەت چوونەتە رۆژئاواو شەڕی دژی داعشیان كردووە.

هـ ـ ح





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved