بە ١١٦ ساڵ تەمەنەوە وەك بەتەمەنترین ژنی جیهان ناوی چووە كتیبی گینس

جیهان

15/03/2019‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی ژاپۆنی تەمەن ١١٦ ساڵ لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان وەك بەتەمەنترین ئافرەتی لەجیهاندا ناوی تۆماركرا.

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس باسی لەوە كردووە، ئیدارەی كتێبی جیهانیی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان "كانی تاكانا"ی ژاپۆنی وەك بەتەمەنترین ژنی جیهان دەستنیشانكردووە .

ئیدارەی گینس لەئاهەنگێكدا لەخانەی چاودێریی بەساڵاچووان، كە لە شاری فوكوكای باكووری رۆژئاوای ژاپۆنە رێكخرا، بەئامادەبوونی خیزانەكەی و سەرۆكی شارەوانی شارەكە ڕێزی لە تاكانا گرت.

بەپێی ئاژانسەكە ، تاكانا لە ٢ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٠٣ لەدایك بووەو چوار منداڵی هەیە لەگەڵ منداڵێك، كە لەخۆی گرتووە .

ئەو ژنە بەتەمەنە ژاپۆنییە راهاتووە لەسەر ئەوەی هەموو بەیانییەك سەعات شەشی بەیانی لەخەو هەڵبستێت و زۆریش حەزی لەخوێندنی بیركارییە. 

بوونی تاكانا وەك بەتەمەنترین ئافرەت لە جیهاندا ، دوای ئەوە دێت كە چیۆ میاكۆ لە تەمموزی رابردوو لە تەمەنی ١١٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی