جەیمس جیفری: ٢٠ هەزار داعش لەعێراق و سوریا ماون

عیراق

15/03/2019‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
جیمس جیفری نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، لەئێستادا زیاتر لە ٢٠ هەزار چەكداری داعش لە عێراق و سوریادا هەن .

جەیمس جیفری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند، داعش هێشتا هەرەشەیەكی گەورەیە بەو بەڵگەیەی، كە هێشتا ٢٠ هەزار چەكداری لایەنگری ئەو ڕێكخراوە لەعێراق و سوریا ماون  .

سەبارەت بەپاشەكشەی سوپای ئەمەریكا لە سوریا جیفری ئەوەی راگەیاند "پاشەكشەكە بەپێی خشتەیەكی كاتی دەبێت".

پیشتریش جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لەمەڕ هەڕەشەكانی داعش هۆشداری دابوو  بەوەی هێشتا داعش پارێزگاریی لەبوونی خۆی لە عێراق و سوریا و هەندێ شوێنی تری جیهان دەكات.

بۆڵتۆن لەلەێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی "زە هیڵ"ی ئەمەریكی بەرگری لەمەزەندەكانی ترامپ كرد سەبارەت بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان ، بەتایبەتیش  ڕێكخراوی داعش  كە پێشتر گوتبووی داعش بەزیوە و سەرجەم ئەو خاكانەی پێشتر لەژێر دەستیدا بوون ئیستا لەدەستیداون .

بۆڵتۆن هەروەها رایگەیاند، قسەكەی ترامپ زۆر روونە كاتێك باسی رووخانی خەلافەتی داعش دەكات ، بەڵام ئەو كەدەڵێت داعش بەزیوە مەبەستی ئەوە نییە كە بڵێ داعش بەشێوەیەكی تەواوەتیی كۆتایی هاتووە .

بۆڵتۆن جەختی كردەوە، كە داعش كۆتایی نەهاتووە ، ئێمە ئەوە باش دەزانین ، دەشزانین ئێستادا  لە عێراق وسوریا گەڵێك چەكداریان  ماون ، رەنگە لەشوێنی تری جیهانیش گەشە بكەن ، بۆیە مەترسییەكانی داعش هەر بەردەوامن .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی