نـادیـە مـوراد: لـەشـنـگـال غـەرد و نـاپـاكـیـمـان لـێـكـرا

عیراق

15/03/2019‌ 863 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نادیە موراد باڵیۆزی نیەتپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لەلێدوانێكیدا لەكاتی هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆـەڵی ئیزیدییەكان لەشنگاڵ وتی: ئێمە رووبەرووی غەدر و ناپاكی بووینەوە.

نادیە موراد لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكیدا لەگوندی كۆجۆی سەر بە قەزای شنگال وتیشی: ئەوەی بەسەرمان هات كۆمەڵكوژیی بوو ، وەك پێكهاتەی ئیزیدی تووشی غەدر و ناپاكی هاتین. 

جەختیشیكردەوە لەسەر ئەوەی هەردوو حكومەتی بەغدا و هەرێمیش لەكاتی هێرشی داعش بۆسەریان وەك پێویست بەئەركی خۆیان هەڵنەستاون لە پاریزگاری لێكردنیان .

موراد هەروەها وتی: هیوادارم شنگاڵ ببێتە خاڵی سەرەتای ئاشتی لە عێراق.

ئەمڕۆ لەگوندی كۆجۆی سەر بە قەزای شنگال پرۆسەی هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵی ئیزیدییەكان لەژێر چاودێریی حكومەتی عێراق دەستیپێكرد، كە رووفاتی دەیان لەو هاوڵاتییە ئیزیدییانەی تێدایە، كە بەدەستی چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعش كوژراون .

پرۆسەی هەڵدانەوەكەش بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی تەندرووستی و دەزگای شەهیدانی عێراق و بەهەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و تیمێكی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی