نەوه‌ی نوێ داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عیراق بكرێت

عیراق

15/03/2019‌ 1988 جار خوێندراوه‌ته‌وه

‌شارپرێس:
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عیراق داوای ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ هۆكاره‌كه‌ی بكرێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عیراق نیگه‌رانی و هاوخه‌میی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی دادوه‌ر عزەت تۆفیق، سەرۆکی دەستەی نەزاھەی عیراق بە رووداوی ئۆتۆمۆبێل لە پارێزگای دھۆك ده‌ربڕیووه‌".

فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەداوە  "ئێمە لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق داواکارین لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو رووداوە بکرێت و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شەوی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر شەوی ڕابردو عیزەت تۆفیق جەعفەر، سەرۆكی دەستەی نه‌زاهه‌ی عیراق لەشاری لەدهۆك بەڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

سه‌رله‌بەیانیی ئەمڕۆش دەستەی‌ نه‌زاهه‌ی عیراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "سەرۆکی‌ دەستەکە دوای ئەوەی لە شاری دهۆک توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".


هـ ـ ب