کەشناسی پێشبینییەکانی چەند ڕۆژی داهاتوی پشوی نەورۆزی بڵاوکردەوە

sharpress.net

7275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/03/2019‌

شارپرێس:
پێشبینیەکان بۆ رۆژانی دھاتوو و وە رۆژانی نەورۆز تا کۆتاییەکانی مانگ.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە "کاریگەری قۆناغێکی دیکەی ئەم شەپۆلە باران بارینە لەسبەینێ شەمەوە ١٦/٣/٢٠١٩ دەستپێدەکاتەوە ئاستی دابارین لەکاتەکانی ئێوارە بۆ شەو زیاتر دەبێت زۆرێک لەدابارینەکان بەلێزمە دەبن لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە کاریگەری ئەم قۆناغە جیاواز دەبێت سەرەتا چالاکی با دووبارە روو لەزیادبوون دەکاتەوە دواتر لەگەڵ دەسپێکی باران بارین لەکاتەکانی ئێوارە بەدواوە چالاکی کەم دەبێتەوە ھەورە بروسکە دابارینی بەخوری باران ناوچەجیاجیاکان دەگرێتەوە تابەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە ١/٣/٢٠١٩ بەردەوامی دەبێت.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە "دواتر بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەند و پچر پچر کاریگەرییەکانی بۆ ماوی چەند رۆژێک و تارێکەوتی ١٩/٣/٢٠١٩ دەمێنێتەوە دابارینەکان لەم ماوەدا پچر پچر و ھەندێک کات کەش ئاسایی دەبێت و دەبێتەوە بەباران و بەبوونی ھەورە بروسکەوە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی رۆژی سێشەمە ١٩/٣/٢٠١٩ تاکاتەکانی شەو پێشبینی دەکەین دۆخی دابارین بگۆرێت بۆ بەفر بارین لەناوچەشاخاوییەکاندا بەتایبەت سنوری پارێزگای سلێمانی ھەروەھا قەزاو ناحیەکانی سەربە رۆژھەڵات و باکوری پارێزگا ئەگەری بارینی بەفر ھەیە بەرێژەیەکی مامناوەند ئەگەرێکی لاوازیش ھەیە بەشی باکور و رۆژھەڵاتی شارەکە بەرێژەیەکی کەم بەفر ببارێت".

دەربارەی پشوی ڕۆژانی نەورۆز وتیشی "رۆژانی ٢٠و٢١ ی ئەم مانگە کەش لەتەواوی ناوچەکان سەقامگیر دەبێت پلەکانی گەرمی بەرزتردەبنەوە لەتۆماری رۆژانی رابردوو کەشێکی فێنک بەدی دەکرێت لەناوچەکاندا دواتر لە رێکەوتی ٢٢/٣/٢٠١٩ رۆژی شەمە زنجیرەیەک شەپۆلی بەھێز بۆ نیمچە بەھێزی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە تاکۆتاییەکانی مانگ بەچەند قۆناغێکدا تێدەپەرێت و پێشبینی رێژەیەکی زۆری باران بارین دەکرێت لەسەرەتایی دەسپێکی شەپۆلەکە و کۆتایی کاریگەریەکانی کە تیایدا تەرزە بارین و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت لەھەندێک ناوچەشدا بەھۆێ زۆری باران بارینەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ھەیە تا نزیکبوونەوەی زیاتر لەم دۆخە زانیاری زیاترمان دەبێت".
هـ ـ ب




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved