تیروپشکی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ راکێشرا

وەرزش

15/03/2019‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ لە نیۆن و بە بەشداری چەندین ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێ و نوێنەرانی یانە سەرکەوتووەکان، تیروپشکی قۆناخی هەشت و پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ راکێشرا.

 

رێورەسمی راکێشانی تیروپشکەکە لە شاری نیۆنی سویسرا راکێشرا، تێیدا هەردوو یانەی ئەیاکس و یوڤێنتوس لە یەکەم ئەنجامی تیروپشکەکەدا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە، یانەی لیڤەرپوولیش بەرابەر یانەی پۆرتۆ یاریدەکات.

لە یارییەکی تەواو ئینگلیزیشدا یانەی تۆتێنهام رووبەڕوی یانەی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە و لیڤەرپوول و پۆرتۆش بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن، بەهێزترین یاریش لە نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد دەبێت.

لە قۆناخی پێشکۆتاییشدا براوەی تۆتێنهام و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی براوەی ئەیاکس و یوڤێنتوس دەبێتەوە، هەروەها براوەی مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا رووبەڕووی براوەی لیڤەرپوول و پۆرتۆ دەبێتەوە.
هـ ـ ب