جارێكی تر رۆناڵدۆ پێش میسی دەكەوێت

وەرزش

16/03/2019‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جارێكی تر كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یۆڤانتۆس پێش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە كەوت.

پێگەی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەئەژماری تایبەتی خۆی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی بە باشترین یاریزانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكان دیاریكرد.

بەمەش رۆناڵدۆ پێش میسی كەوتەوە، كە ئەویش رۆڵی سەرەكی هەبوو لەسەرخستنی یانەكەی بۆ قۆناغی هەشی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانە.

رۆناڵدۆ لەیاری یۆڤانتۆس بەرانبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید سێ‌ گۆڵی تۆماركرد، كە بەو هۆیەشەوە بە باشترین یاریزانی ئەو قۆناغە دەستنیشانكرا.

هـ ـ ح