ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی هازارد گرێبەستێكی تر دەخاتە بەردەم چیڵسی

وەرزش

16/03/2019‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی تری بە بەهای 82 ملیۆن یۆرۆ خستووەتە بەردەم یانەی چیڵسی، بۆ  ئەوەی دەستبەرداری ئیدن هازاردی یاریزانی بەلجیكی ببێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویكردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید چوونەتە لەندەنی بەریتانیا، بۆ ئەوەی لەو بارەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی چیڵسی بكەن.

یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەكە هەوڵی كڕینی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی دەدات‌و بەنیازە لەداهاتووش هەوڵەكانی چڕ بكاتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویشیكردووەتەوە، كە لەسەر داوای زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری نوێی یانەكە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو هازارد بكرێت.

هـ ـ ح