ڤیدیۆ.. ئۆدی نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی "A3" دەكات

جیهان

16/03/2019‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئۆدی ئەڵمانی نمایشی بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كرد، كە لەجۆری "A3" بەناوبانگە.

ناوی تەواوی ئۆتۆمبیلەكە "A3 G-tron"، كە دیزاینی دەرەوەی بەتەواوی گۆڕاوەو لایتەكانی كراوە بە "LED"، لەگەڵ كۆمەڵێك گۆڕانكاری لەناوەوەی ئۆتۆمبیلەكە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی حەوت گێڕی ئۆتۆماتیكە بەدوو بزوێنەری جیاواز لەجۆرەكانی 1.4 لیترو هێزی 110 ئەپس‌و 1.5 لیترو بەهێزی 130 ئەسپ، كە خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/ساعە بەماوەی 9.4 چركە بەرز دەبێتەوەو خێرایی تەواویشی دەگاتە 211 كلم/ساعە.

"ئۆدی" بەم نزیكانە ئۆتۆمبیلەكەی دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە نرخەكەی لەنێوان 36 بۆ 37.4 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

هـ ـ ح