شارپرێس:
تۆری كۆمەڵایەتی تەلەگرام سێ ملیۆن كەسی تری بۆ زیادبوو وەك بەكارهێنەر، كە ئێستا ژمارەی بەكارهێنەرانی گەیشتووەتە 200 ملیۆن كەس.
تۆڕەكە بەم دوایانە ژمارەی بەكارهێنەرانی بۆ زیادبووە، دوای ئەوەی كێشە بۆ لەكارهێنانی تۆڕەكانی "فەیسبووك" و "ئینستگرام" و "واتس ئاپ" دروست بووە.
بەرێوەبەری جێبەجێكار لەكۆمپانیای تەلەگرام بافیل دوروف پشتراستیكردووەتەوە، كە ژمارەی بەكارهێنەرانیان زیاد بووەو دڵنیاشن لەداهاتوو ئەو ژمارانە زیاتر دەبن.
بەم دوایانە كێشە لەبەكارهێنانی فەیسبووك دروست بووە، ئەوەش نیگەرانی لەلای بەكارهێنەران دروست كردووەو بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لەكارهێنەران وازیان لەبەكارهێنانی تۆڕەكە هێناوە.
هـ ـ ح