بەرپرسێكی ئێرانی كۆتایی بەمشتومڕەكانی گواستنەوەی پایتەختی وڵاتەكەی دەهێنێت

sharpress.net

2723 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/03/2019‌

شارپرێس:
مەهدی جەمال بریكاری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ كاروباری بونیادنانەوە كۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا، كە لەبارەی گواستنەوەی پایتەختی وڵاتەكەی دروست بووە.

مەهدی جەمال لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە لەبارەی گواستنەوەی پایتەختی ئێران لەتارانەوە بۆ شوێنێكی تر هیچ بڕیارێك نەدراوەو ئەوەی لەو بارەوە باس دەكرێت، تەنیا دەنگۆیە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئەو قسانەی لەمیانی كۆبوونەوەیەك كردووەو راشیگەیاندووە، هیچ لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی گواستنەوەی پایتەخت نەكراوە، بۆیە ئەو پرسە یەكلانەبووەتەوە.

ماوەیەكە لەئێران دەنگۆ هەیە، كە گوایە حكومەتی ئەو وڵاتە بەنیازە پایتەختەكەی لەتارانەوە بگوازێتەوە بۆ شارێكی تر، كە ئەوەش لەو وڵاتە لەناوەندە جیاوازەكان مشتومڕی لێكەوتووەتەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved