نرخی نەوت لەباواڕەكان بەرزترین ئاست تۆمار دەكات

جیهان

16/03/2019‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامەو لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ بەرزترین ئاستی تۆماركرد، كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەو نرخەی تۆمارنەكردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 15 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 20 سەنت بەرێژەی 0.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.43 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە چەند رۆژێكە كاریگەری لەسەر بازاڕەكان داناوەو ئەگەر كەمبوونەوەكەش بەردەوام بێت، ئەوە نرخەكەی زیاتر بەرز دەبێتەوە.

هـ ـ ح