خۆشەویستییەكی كۆنی زەیدان كۆرتوا دەخاتە سەر كورسی یەدەگ

وەرزش

16/03/2019‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید، گرنگی بەتواناكانی تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی‌و گۆڵپارێزی یانەكەی نادات.
 
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، زەیدان خۆشەویستییەكی زۆری بۆ كیلۆر ناڤاسی كۆستاریكی‌و گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید هەیە، بۆیە گرنگی بەكۆرتوا نادات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ریاڵ مەدرید لەسەر داوای راهێنەری پێشووی جۆلین لوپیتیجی كۆرتوای كڕیوە، ئەوەش دەبێتە بیانوویەكی تر بەدەست زەیدانەوە، بۆ ئەوەی گرنگی بەتواناكانی كۆرتوا نەدات.

هاوینی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید كۆرتوای كڕی‌و تائێستا لەچەند یارییەك بەشداری كردووە، بەڵام ئاستێكی بەرز پێشكەش ناكات.

هـ ـ ح