مەترسی سزادان لەسەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ نامێنێت

وەرزش

16/03/2019‌ 537 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیتالیا ئاشكرایانكرد، كە مەترسی راگیران لەسەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس نەماوە.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا هیچ لێكۆڵینەوەیەك لەكریستیانۆ رۆناڵدۆ ناكات، ئەوەش بەهۆی ئەو جوڵەیەی لەبەرانبەر هاندەرانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردی.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، بەهۆی ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لێكۆڵینەوە ناكات، بۆیە ئەگەری سزادان لەسەر رۆناڵدۆ نەماوەو هیچ مەترسییەكلەو بارەوە نییە.

رۆناڵدۆ لەخولی یانە پاڵەوانەكان‌و لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 لەدوای بردنەوەی یۆڤانتۆس لەئەتلەتیكۆ مەدرید چەند جوڵەیەكی بەرانبەر هاندەرانی یانە مەدریدییەكە ئەنجامداو بەو هۆیەشەوە ئەگەری ئەوە كرا، لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزا بدرێت.

هـ ـ ح