بەڵێنێكی یۆڤانتۆس دڵنیایی دەداتە دیبالا

وەرزش

16/03/2019‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس دڵنیاییان داوەتە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەیان.

بەرپرسانی یانە ئیتالییەكە لەگەڵ نوێنەری ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە كۆبوونەتەوەو دڵنیایی ئەوەیان پێداوە، كە دەبێت لەیاریكردن بەردەوام بێت لەیانەكە.

هەروەها بەرپرسان دڵینایی ئەوەشیان پێداوە، كە بەم نزیكانە دانیشتنی تر دەكەن، بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی بەزوویی‌و بەخواستی خۆی نوێبكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دیبالا لەیانەكەی نیگەرانە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لەچەند یارییەك لەلایەن راهێنەرەوە خرایە سەر كورسی یەدەگ.

هـ ـ ح