سعودییەو ئێران لەگۆڕەپانی عێراق.. بەغدا دەتوانێت سوود لەناكۆكییەكان وەربگرێت؟

عیراق

16/03/2019‌ 1455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
عێراق جیاواز لە ساڵانی پێشوو بە قۆناغی گۆڕانكاریدا تێدەپەڕێ، لەسەر ئاستی دووبارە هاوسەنگیەكانی پەیوەندییە دەرەكیەكان بەتایبەتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو.

بە گوێرەی بۆچونی شارەزاییان، عێراق دەتوانێ سود لە جیاوازی و ناكۆكیەكانی نێوان سعودیەو ئێران ببینێ، یاخود ببێتە گۆڕەپانێكی لێك نزیك كردنەوە لە جیاتی ململانێكان، بەتایبەتی لە سایەی كرانەوەی ئەم دوایەی سعودیە بە رووی عێراقدا، و بەتایبەتی چاوپێكەوتنی ئەم دوایەی سەرۆكی حەشدی شەعبی فالح فەیاز و وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ كاروباری كەنداوی عەرەبی و بالوێزی پێشووی شانشینەكە لە بەغدا سامر سەهبان.

دیبلۆماسیەتی پێشوەختی 
توێژەری بەحرەینی عبدالله جونەید دەڵێ: شانشینی سعودیە بەكەمجار پشت بە دیبلۆماسیەتی پێشوەخت دەبەستێ، ئەمەش بۆ گەرانەوەی دووبارە سەقامگیریە بۆ ناوچەكە، یاخود لە قاڵبدانی سەرچاوەكانی هەرەشەیە لە سەقامگیری ناوچەكە، هەڵس و كەوتە لەگەل پرسی عێراقی و تێپەڕاندنی واقیعی ئێستای.

لە لێدوانێكی تایبەتدا ناوبراو ئەوەشی وتوە: خاڵە هاوبەشەكانی نێوان شانشینی سعودیەو عێراق، پێویستیەكانی دراوسێی هاوبەش تێدەپەڕێنێ بۆ تەواوكاری ستراتیژی لە ئایندەدا.

ئاماژەی بەوەش كرد لێكتێگەیشتنەكان لە سەر كێشەكانی ئەمنی زۆر بنەڕەتیە لەم قۆناغەی ئێستادا، لە نێوان دامەزراوە رەسمیەكانی هەردوو ولاتدا، بە تایبەتی سەقامگیری عێراق لە رووی ئەمنیەوە دووبارە بنیادنانەوەی وڵات خێرا دەكات كە سەرجەم عێراقییەكان چاوەڕوانی دەكەن.

گۆڕەپانێك بۆ لێكنزیك بوونەوە
لای خۆیەوە پەرلەمانتاری عێراق حەسەن فدعم وتی : دیداری نێوان سەرۆكی حەشدی شەعبی و وەزیری دەولەتی سعودیە بو كاروباری كەنداو، هەنگاوێكی پۆزەتیڤ بوو، هەروەها كرانەوەی سعودیە بەسەر عێراقدا مانای زۆر هەڵدەگرێت، و سعودیە بۆی دەركەوت سیاسەتەكانی پێشووی بەرانبەر بەغدا هیچ سودێكی نەبوو، بۆ سعودیەو عێراقیش.

ئەوەشی روون كردەوە سعودیە بەرژەوەندی گەورەی لە عێراق هەیە، بەلام لەسەر ریاز پێویستە وەك وڵاتێكی خاوەن سەروەری هەڵس و كەوتی لەگەلدا بكات، و نابێ هیچ ئیرادەیەكی بەسەردا بسەپێنرێ لە هیچ لایەكەوە، چونكە بەغدا پێویستی بە پاسەوانی (وصایە) نییە. ئاماژەی بەوەش كرد، لەدوا سەرداندا گفتوگۆ دەربارەی دۆسیەی جۆراوجۆر كراوە، لە نێویاندا ئەمنی و مهەواڵگیری و گۆڕینەوەی بازرگانی ..تد.

سوود وەرگرتن لە ناكۆكیەكان
حەسەن فدعم جەختی لەوە كردەوە، دەكرێ عێراق ببێتە گۆرەپانی لێكنزیك كردنەوە، و گۆڕینەوەی دیدگاكان لە نێوان سعودیەو ئێراندا نەك ببێتە گۆڕەپانی ململانێ وەك هەندێ كەس دەیبینن، و لە هەمان كاتدا دەتوانێ سوود لە ناكۆكیەكانی نێوان هەردوو ولات ببینێ بۆ سەپاندنی مەرجەكانی دەربارەی میكانیزمی كاری سیاسی لە ناوچەكەدا.

گەڕانەوە بۆ ماڵی عەرەبی
فدعم دووپاتیكردەوە دیداری نێوان وەزیرەكەی سعودیەو سەرۆكی حەشدی شەعبی، دان نانە بە حەشدی شەعبیدا، بەتایبەتی سعودیە داوەتنامەی رەسمی ئاراستەی فالح فەیاز كرد، و سەردانی كۆتایشی دان نانە بەوەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی سەربازی عێراقییە، و سعودیە ئامادەیە لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ عێراقدا بكاتەوە.

لای خۆیەوە، دكتۆر زافر عەجمی، سەرۆكی كۆكەڵەی چاودێری كەنداو لەم بارەیەوە وتی: پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی كەنداو دەكرێ لە میانی سەردانی كردنی سەرۆكی ئێران حەسەن رۆحانی بۆ عێراق بخوێنرێتەوە، بەوەی تەنها پرۆسەكانی ئالوگۆڕی بازرگانی دەگرێتەوە، ئەمەش هەلی نزیك بونەوەی سعویەو عێراقی زیاتر كرد لەم دواییەدا.

ناوبراو لە لێدوانێكی تایبەتیدا روونی كردەوە: دوای جەنگی رزگاركردنی كوەیت وای كردبوو ولاتانی كەنداو لە عێراق دووربكەونەوە، ئەمەش وە هۆی زیاد بوونی هەژموونی ئێران لەو وڵاتەدا، بەڵام قۆناغی ئێستا گەڕانەوەی عێراق بەخۆیەوە دەبینێ بۆ نێو ئومەی عەرەبی.

هێمای بۆ ئەوەش كرد: لێكنزیك بونەوەی وەزیرە سعودیەكەو سەرۆكی حەشدی شەعبی بواری لێكتێگەیشتنی نێوان سعودیەو حەشدی شەعبی زیاتر كردوە، ئەمەش لە بەیاننامەكەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق (عەلی سیستانی) دا رەنگیدایەوە بەوەی پێویستە چەك لە دەستی میلشیاكاندا نەمێنێ، وەك هێمایەك بۆ حەشدی شەعبی.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا