بەغدا رەتیدەكاتەوە ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران هەڵگیرابێت

عیراق

16/03/2019‌ 1214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە باس لە هەڵگرتنی ڤیزا دەكەن لەنێوان عێراق و ئێران‌و رایگەیاند، بەغدا لەسەر هەمان ئەو ڕێوشوێنانەی پێشووتر مامەڵە لەگەڵ تاران دەكات.

محەمەد ئەلرەفیعی بەرێوەبەری پەیوەندییەكان لەدەستەی گەشتوگوزاری عێراق وتی: ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن، كە ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران نەماوە ناراستن ، جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی ئەو شتانەی لەدەزگاكانی راگەیاندن باس دەكرێت تەنیا پیشبینییە و هیچ شتێكی فەرمی لەئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرنەچووە .

رەفیعی باسی لەوەش كرد، كە عێراق بەهەمان رێوشوینە كۆنەكان مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكات ، بەوەی ٥٠ دۆلار بۆ یەك ڤیزا وەردەگیرێت لەگەڵ ١٠ دۆلاریش بۆ هەر گەشتیارێك.

ماوەی رابردوو دوای سەردانی حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق چەند دەنگۆیەك بڵاوبووەوە، كە گوایە هەردوو حكومەتی عێراق‌و ئێران رێككەوتوون بەهەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاتووچۆی گەشتیاران.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی