ریاڵ مەدرید یەک هەنگاوی لە کڕینی هازار دورە

وەرزش

16/03/2019‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند ڕۆژنامەیەکی وەرزش تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە ریاڵ مەدرید یەک هەنگاو لە کرینی ئیدین هازارد دوورە.

دوابەدوای گەرانەوەی زیدان بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید ، ژمارەیەکی زۆر یاریزانی ناوداری جیهانی ناوی بەو یانە ئیسپانییەوە گرێدراوە

پێگەی دیڤینسا سینترالی ئیسپانی ڕایگەیاندوە "ئیدارەی ریاڵ مەدرید گەیشتۆتە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئیدین هازارد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوەوە بیباتە ریزەکانیەوە".

ئەو پێگەیە ئەوەشی وتوە "تاکە کێشەی ریاڵ مەدرید رازیکردنی ئیدارەی چێلسی ئینگلیزیە و ئەگەر ئەو یانەیە ڕازی بێت، گرێبەستەکە ئەنجام دەدرێت".
هـ ـ ب