نیمار داوای لەباوكی كردووە پەیوەندی لەگەڵ ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە دروست بكات

وەرزش

17/03/2019‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان داوای لەباوكی كردووە، كە بەرێوەبەری كارەكانییەتی پەیوەندی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە دروست بكات.

بەپێی سەرچاوەكان، نیمار دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ریزی یانەی پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت، بۆیە ئەو داوایەی لەباوكی كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، نیمار دەیەوێت روو لەیانەی ریاڵ مەدرید، یان یانەی بەرشەلۆنە، كە پێشتر لەیانە كەتەلۆنییەكە یاری كردووە.

نیمار لەهاوینی 2017 لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە ئێستا لەو یانە دڵخۆش نییە، بۆیە دەیەوێت یانە پاریسییەكە جێبهێڵێت.

هـ ـ ح