شارپرێس:
ئۆلی گۆنار سۆڵشایری نەرویجیو راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید قسەی لەسەر گرێبەستی یانەكەی لەگەڵ یاریزانان كرد.
یۆلشایری راهێنەر لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەو رازییە بەگرێبەست یانەكەی لەگەڵ یاریزانی باش، چاو ئەو یاریزانە هەر یاریزانێك بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، دەنگۆ هەیە، كە یانەی مانچستەر یونایتید دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ گاریس بەیڵی ویڵزیو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بكات.
لەبارەی ناوی ئەو یاریزانە راهێنەرە نەرویجییەكە رەتیكردەوە، ناوی هیچ یاریزانێك بهێنێتو جەختیكردەوە، كە ئەو یاریزانی باشی دەوێت بۆ یانەكەی.
هـ ـ ح