ڤیدیۆ.. دەركەوتنی فیلێكی رەنگ پەمەیی لەباشووری ئەفریقا

جیهان

17/03/2019‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤیدیۆی تۆماركراوی گەشتیارێك بەناوی جانسن فان ویرن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوەو بووەتە جێگەی سەرنجی بینەران.

لەڤیدیۆكەدا فیلێكی بچووكی رەنگ پەمەیی دەردەكەوێت، كە لەناوچەی "مالا مالا"ی باشووری ئەفریقا تۆماركراوە.

بەپێی سەرچاوەكان رەنگی ئەو فیلە تایبەتەو لەو جۆرە كەمە، كە رەنگە تەمەنی دوو بۆ سێ‌ هەفتەیەو پەیوەندی بەخراپی دۆخی تەندروستیشی نییە، وەك لەوەی بەشێك لەمیدیاكان باسیان كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە