ڤیدیۆ.. دزە بەتایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی "مۆتۆرۆلا" دەكرێت

جیهان

17/03/2019‌ 509 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "slashleaks" دزەی بەتایبەتمەندییەكانی مۆبایلی "Razr" كرد، كە توانای چەمانەوەی هەیەو نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای مۆتۆرۆلایە.

بەپێی پێگەكە قەبارەی شاشەی ئەو مۆبایلە 6.20 بۆسەو توانای نمایشی (876/2142) پێكسڵەو شەشەی رووی دەرەوەشی هەیە، كە نمایشەكەی (600/800) پێكسڵە.

مۆبایلەكە سیستەمی "Qualcomm Snapdragon 710" هەیەو رامەكەی (4/6) گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی (64/128) گێگابایتە.

توانای باتری مۆبایلەكە 2730 میللی ئەمپێرەو بە سیستەمی شەحنكردنەوەی خێرا "27 W turbo Charging" شەحندەكرێتەوەو كامێرای سەرەكیشی (16+12) میگاپێكسڵەو ڤیدیۆ بە سیستەمی 4k تۆماردەكات، كامێرای لاوەكیشی 12 میگاپێكسڵە.

هـ ـ ح