وێنە.. "بۆگاتی" ئۆتۆمبیلی تایبەت بۆ منداڵان دروست دەكات

جیهان

17/03/2019‌ 568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "بۆگاتی" فەرەنسی دیزاینی ئۆتۆمبیلێكی كردووە، كە تایبەتە بەمنداڵان.

رۆژنامەی "یو ئێس تودای" بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیای "بۆگاتی" 500 ئۆتۆمبیلی منداڵانی دروست كردووە، كە ناوی ئۆتۆمبیلەكان "بوگاتی بچووك 1" ، مۆدێلەكەی لەسەر شێوەی دیزاینی مۆدیلەكانی ساڵەكانی 1927 بۆ 1936 بووە.

بڕیارە كۆمپانیاكە لەداهاتوو چەند جۆرێكی تر لەئۆتۆمبیلانی منداڵان دروست بكات، كە ناوەكانیان "بۆگاتی بچووك 2" و "بۆگاتی بەیبی 2" دەبێت، كە دیزاینی تایبەتیان دەبێت.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلە منداڵانەكە كارەباییەو توانای رۆشانی بۆ ماوەی 20 كیلۆمەتر هەیەو خێراییەكەشی 45 كیلۆمەتر دەبێت لەماوەی سەعاتێكدا.

بەپەلە