وێنە.. ستیڤانی ماكمان بەحیجابەوە لە ئەبوزەبی دەردەكەوێت

هەمەڕەنگ

17/03/2019‌ 1349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ستیڤانی ماكمانی یاریزانی پێشووی بۆكسێنی ئەمریكی، سەردانی ئەمارەتی ئەبوزەبی ئیماراتی كرد.

ماكمان لەدەركەوتەكەی لەو ئەمارەتە عەرەبییە، بەجلوبەرگی حیجابەوە دەركەوت‌و تەواوی قژی داپۆشیبوو.

ئەو بۆكسێنەرە لەكاتی سەردانی بۆ مزگەوتی "الشیخ زاید الكبیر" لە ئەبوزەبی جلوبەرگی حیجابی پۆشیوە، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش وێنەكانی بڵاوكردووەتەوە.

ماكمان بۆ بەشداری لەڤیستڤاڵی ئۆلۆمپیادی ناو هۆڵ چووەتە ئیمارات‌و بڕیارە بەشداری چەند چالاكییەكی تر بكات.

هـ ـ ح