ئەمریكا دەیەوێت هەژموونی ئێران لەسەر ئابووری عێراق كەمبكاتەوە

عیراق

17/03/2019‌ 3212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی ئەحمەد هاتف شیكەرەوەی سیاسی عێراقی، ئەمریكا دەیەوێـت هەژموونی ئێران لەسەر ئابووری عێراق كەمبكاتەوە.

هەر بەقسەی ئەو شیكەرەوەیە، ئەمریكا دەیەوێت بەفشارخستنە سەر بەغدا دەیەوێت هەژموونی ئێران لەسەر ئابووری عێراق كەمبكاتەوەو بۆ ئەوەش دەستی بەچەند رێكارێك كردووە.

هاتف باسی لەوەش كردووە، جگە لەرووی ئابوورییەوە، ئەمریكا دەیەوێت لەرووی سیاسیشەوە هەژموونی تاران لەسەر بەغدا كەمبكاتەوە، لەو بارەشەوە بەغدا چەند هۆشدارییەكی لەواشنتۆنەوە پێگەیشتووە.

ئەو قسانە لەكاتێكدایە، كە لەدواین هەڵوێستدا، برایان هۆك نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند، هۆشدارییانداوە عێراق لەمامەڵەكردن لەگەڵ بانكە ئێرانییەكان‌و جەختیكردووەتەوە، نابێت ئەو مامەڵەیە رابیگرێت.

هـ ـ ح