فلۆرنتینۆ پێرێز ژمارەیەكی نایاب لەگەڵ ریاڵ مەدرید تۆماردەكات

وەرزش

17/03/2019‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید ژمارەیەكی نایابی لەگەڵ یانەكەی تۆماركرد، دوای بەرێوەچوونی یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانی.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ، بەرێوەبچوونی لەدوای یاری ریاڵ مەدرید‌و گیتافی لەخولی ئیسپانی ژمارەی ئەو یارییانەی پێرێز سەرۆكایەتی یانە مەدریدییەكەی كردووە، گەیشتە 900 یاری.

هەر بەپێی رۆژنامەكە لەو ژمارەیە 585 یاری لەخولی ئیسپانی بووەو 192 یاری لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بووەو 95 یاریش لەجامی شای ئیسپانیا بووەو 12 یاری لەجامی سوپەری ئیسپانی بووەو 8 یاریش لەمۆندیالی یانەكان بووە.

یانەی ریاڵ مەدرید لەو ماوەیەدا، كە پێرێز سەرۆكی بووە 24 نازناوی بردووەتەوە، كە 5 نازناو خولی یانە پاڵەوانەككان بووەو 4 نازناو خولی ئیسپانی بووەو دوو نازناو جامی شای ئیسپانیا بووەو 5 نازناویش مۆندیالی یانەكان بووەو 4 نازناویش جامی سوپەری ئیسپانی‌و ئەوروپی بووە.

هـ ـ ح