بەرشەلۆنە هەوڵێكی تر بۆ كڕینی كریزمان دەداتەوە

وەرزش

17/03/2019‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، بەرشەلۆنە هەوڵێكی تر دەدات، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بكرێت.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، بەرشەلۆنە بەلایانەوە گرنگە ئەنتوان كریزمان بكرێت، بۆیە جارێكی تر هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە لەهاوینی داهاتوو دەدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەرشەلۆنە هاوینی رابردووش هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە فەرەنسییەیدا، بەڵام یاریزانەكە بەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2023 یانە كەتەلۆنییەكەی بێ‌ هیواكرد.

هەر بەپێی رۆژنامە كەتەلۆنییەكە، بەرشەلۆنە بۆ دەستخستنی كریزمان ئامادەیە ساڵانە 23 ملیۆن یۆرۆی وەك موچە پێبدات.

هـ ـ ح