حكومەتی هەرێم رێژەی پێدانەوەی قەرزی كۆمپانیا ئێرانییەكان زیاد دەكات

کوردستان

17/03/2019‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی هەرێمی كوردستان رێژەی پێدانەوەی قەرزی كۆمپانیا ئێرانییەكان زیاد دەكات، ئەوەش بەرێككەوتنی سەركۆنسووڵی ئێران‌و وەزیری دارایی هەرێم.

سەركۆنسووڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری هەولێر لە گەڵ وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق كۆبووەو لەو كۆبوونەوەیە لەسەر زیادكردنی رێژەی دانەوەی قەرزەكان رێككەوتوون.

بەپێی راگەیەنراوێك لەكۆبوونەوەی نێوان مورتەزا عەبادی و ڕێباز حەملان پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولا تاوتوێكرا. 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، هاوكات سەبارەت بە كێشەی كۆمپانیا و بەڵێندەرانی ئێرانی وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ كراو بەم پێیەش هەر دوو لا ڕێكەوتوون كە لە سەدا 20 ی قەرزی ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرە ئێرانییانەی، كە لە هەرێمی كوردستان چالاكییان كردووە بدرێتەوە.

لەراگەیەنراوەكە ئەوەش هاتووە، كۆمپانیا ئێرانییەكان دەتوانن لەڕێگای بەشی ئابوری كۆنسووڵخانەی ئەم وڵاتە لە وردەكاری ئەم ڕێكەوتنە ئاگادار ببنەوە، كە پێشتریش سەبارەت بە لە سەدا 15 ی قەرزی كۆمپانیا ئێرانییەكان دراوە.

هـ ـ ح