میسی بەشداری یارییەكەی بیتس دەكات

وەرزش

17/03/2019‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی، راهێنەری بەرشەلۆنە، لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاری بەرانبەر ریاڵ بیتس ئاشكراكرد.

یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ بیتیس ئەمڕۆ یەك شەممە لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی بیست‌و هەشتی خولی ئیسپانی رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

یانەی بەرشەلۆنە لەم یارییەدا هەوڵی بردنەوە دەدات‌و بەپێی لیستەكەی ڤاڵڤێردیش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەشداری دەكات.

لەپێكهاتەكەی بەرشەلۆنە هەریەكە لە عوسمان دیمبلی و تۆماس فێرمایڵین بەهۆی پێكانەوەو جیسۆن مۆریلۆ بەهۆی تەكنینكی بەشداری ناكەن.

یاریزانە بانگهێشتكراوەكان:
تێر شتیگن، نیلسون سیمیدۆ، پێكی، ئیڤان راكیتیچ، سیرجیۆ بۆسكیتس، فیلیپ كۆتینیۆ، ئارسەر میلو، لویس سواریز، لیونیل میسی، یاسبر سیلیسین، مالكوم، كلیمنت لینگلیت، جوردی ئەلبا، بواتینگ، سێرجی روبیرتو، كارلیس ئەلینیا، ئارتورو فیدال، سامویل ئۆمتیتی.

هـ ـ ح