یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆن‌و دەستەی سەرۆكایەتی دەكات

کوردستان

17/03/2019‌ 501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆن‌و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات‌و دەیەوێت سەرۆكایەتی چەند لیژنەیەكی پەرلەمان وەربگرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، كە بەناوی فراكسیۆنەكەی بەشداری كۆبوونەوەكە دەكات لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، بەئامانجی ئەوە دەچنە كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆن‌و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بۆ ئەوەی سەرۆكی چەند لیژنەیەك وەربگرن.

بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاند، كە ئەوان چاویان لەسەرۆكی لیژنەكانی پێشمەرگەو دارایی‌و دەستپاكی‌و چەند سەرۆك لیژنەیەكە، بەو ئامانجەش گفتوگۆ لەگەڵ فراكسیۆنەكانی تر دەكەن.

ئەمڕۆ یەك شەممە دەستەی سەرۆكی پەرلەمان‌و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە، كە ئامانجی كۆبوونەوەكەش بۆ دیاریكردنی سەرۆك‌و جێگرو بڕیاردەری لیژنە هەمیشییەكانی پەرلەمان دەبێت.

بێگەرد تاڵەبانی لەبارەی رێككەوتنی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت رایگەیاند، كە ئەوان رێككەوتنی سیاسییان هەیەو بڕیارە گفتوگۆو رێككەوتنیش بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بكرێت.

هـ ـ ح