دزەیی: گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی عێراق بەردەوام موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات

عیراق

17/03/2019‌ 2484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند، دانوستانی جیددی لەنێوان هەولێر و بەغدا لە ئارادایە سەبارەت بە چارەكردنی كێشەكان.

سەفین دزەیی راشیگەیاند، گفتوگۆو دانوستانەكان بە تایبەت لەبارەی بەردەوامبوونی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە بۆ ساڵی 2019 لەلایەن بەغداوە.

قسەكانی وتەبێژی حكومەت لەلێدوانێكی بووە بۆ پێگەی فەرمی پارتی دیموكرات‌و ئەوەشی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم لە هەوڵدایە پڕۆژە ستراتیژییەكان وەگەڕ بخاتەوە بەمەبەستی خزمەتكردن و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتیان، پڕۆژەكانیش بریتین لە دروستكردنی بەنداو، ڕێگاوبان و قوتابخانە و نەخۆشخانە و پڕۆژە جۆراوجۆرەكانی دیكە.

دزەیی روونیكردەوە، حكومەتی هەرێم لە دوو مانگی ڕابردوودا 100 ملیۆن دۆلاری قەرزی بەڵێندەرانی داوەتەوە، بڕیاریش وایە بەم زووانە 100 ملیۆن دۆلاری تریش بە بەڵێندەران بدات.

هەروەها رایگەیاندووە حكومەتی هەرێم بەشێكی باشی قەرزەكانی بانكە ئەهلی و كۆمپانیا نەوتییەكانی داوەتەوە، بەردەوامیش دەبێت لە دانەوەی قەرزەكان.

هـ ـ ح